کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی گوندی "مەملەکەتـ"ـی بەلووچستان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

01:40 - 4 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەر، قوتابییانی قۆناغی ناوەندیی گوندی "مەملەکەتـ"ـی سەر  بە پارێزگای بەلووچستان هاتنە نێو کۆڵانەکانی ئەم گوندە و تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوون.

ئەو قوتابییانە بە دروشمی وەک: "توپ تانک فشفشە آخوند باید گم بشە"، "زن، زندگی، آزادی" و "خامنەای حیا کن مملکت و رها کن" دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

دوای شەهیدبوونی "ژینا ئەمینی" بەدەستی مەئموورانی گەشتی ئێرشادی ڕێژیم، گەلانی ئێران ڕژانە سەر شەقام و لەم ڕاستایەدا قوتابییانیش لە سەرانسەری ئێراندا تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوونە و لە قوتابخانە و شەقامەکاندا ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

خەڵکی بەلووچستان بۆ پشتیوانی لە کوردستان و دژی زوڵم و ستەمی ڕێژیمی ئێران خرۆشاون و بڕیاریان داوە تا ڕووخانی ڕێژیم شەقامەکان چۆڵ نەکەن.