له ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ی زایینی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو له "ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده و مه‌ندانه کاکه‌یی" له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ڕێکخراوی گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌ت واته "یوو ئێن پی ئۆ" که له شاری "ستراسبۆرگی" فه‌رانسه و له ناوه‌ندێکی سه‌ر به شۆرای ئورووپا به‌ڕێوه چوو، به‌شدار بوون.
به‌شی یه‌که‌می کاره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بۆ باس و گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی گه‌لانی ئه‌ندام له‌و ڕێکخراوه‌دا ته‌رخان کرابوو. له‌و به‌شه‌دا هاوڕێیانی حیزبی دێموکرات وێڕای ئاماژه به دۆخی ئێستای نێوخۆی ئێران و ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئه‌و وڵاته دژی کۆماری ئیسلامی، به وردی ئاماژه‌یان به بارودۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رکوتی توندتری ئەو ڕێژیمە به دژی گه‌لی کورد کرد.
ئه‌وان هه‌روه‌ها وێڕای سپاس و پێ‌زانین له "یوو ئێن پی ئۆ" سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی تا ئێستای بۆ پشتیوانی له خه‌باتی کورد له ئێران به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له پاش قه‌تڵی حکوومه‌تیی "ژینا ئه‌مینیـ"ـیه‌وه هه‌ڵیناوه‌ته‌وه، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی کار و هه‌نگاوی زیاتر بۆ وه‌ده‌نگهاتنی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و دامەزراوە پێوه‌ندییداره‌کان له به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو له ئێران به‌تایبه‌تی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی ئه‌و وڵاته کرد و کۆمه‌ڵێک ڕێکار و پێشنیاریان خسته ڕوو.
له بڕگه‌کانی دواتری کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوی گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌تدا ڕاپۆرتی کاری شه‌ش مانگی ڕابردووی ئه‌و ڕێکخراوه له‌لایه‌ن "ڕالف بانچه" سکرتێری گشتیی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه خرایه به‌ر باس.
دواتر پرسه‌کانی پێوه‌ندییدار به ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباری ڕێکخراوه‌که و پرۆژه‌کانی په‌روه‌رده‌ی دیپلۆماسی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی چالاکوانانی سه‌ر به گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌ت به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی نوێ، ڕاوێژ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.
هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت به لاوانی گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌ت و به‌شدارکردنی ڕێکخراوه‌کانی لاوانی سه‌ر به لایه‌نه‌کانی ئه‌ندام له ڕێکخراوه‌که له کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا، بڕیاری له‌سه‌ر درا.