![](/content/upload/1/news/56478_w920.jpg)
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، دوو ئەندامی سەر بە هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کەوتنە بەر هێرشی کەسانی نەناسراو و کوژران.
لەو هەڵمەتە چەکدارانەیەدا، سەرهەنگی پاسدار "مێهدی مەلاشاهی" و پاسدارێکی تێرۆریستی دیکە بە ناوی "جەواد کەیخا" لە پێرسۆنێلی سپای "سەلمانـ"ـی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کەوتنە بەر هێرش و کوژران.
ئەو هێرشە لە گۆڕەپانی "تەئمینی ئیجتماعی"ی شاری زاهیدان ڕووی داوە کە لەودا ئەو دوو پاسدارە کەوتوونەتە بەر هێرش و بە سزای تاوانەکانیان گەیشتوون.
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش لە ناوچەی "نەنۆڕ"ی شاری بانە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران و کەسانی نەناسراو ڕووی دابوو کە لەودا پاسدارێکی تێرۆریستی ڕێژیم کوژرابوو.