کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین "شێرکۆ مەریوانی" لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد

10:30 - 4 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، دایە "سەبری سەعیدی" دایکی هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین "شێرکۆ مەریوانی" و هەروەها خوشکی هونەرمەند "مووسا سەعیدی"دانیشتوو لە وڵاتی نۆڕوێژ، دوای تەمەنێکی پڕ سەروەری بەهۆی نەخۆشی لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.

دایە "سەبری" دایکێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەمیشە شانازی بە کوردبوون و خاکی کوردستانەوە کردووە.  دایە سەبری هەمیشە بە هەستێکی نیشتمانی و کوردانە لە پێناو مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەیدا تێکۆشاوە و دایم لە خەمی دۆزی ڕەوای گەلە بەشخوراوەکەیدا بووە.

دایە سەبری تا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار و ئەمەگدار بە ڕێبازی پڕ سەروەری شەهیدان مایەوە و بۆ ساتێک گومانی لە بیروباوەڕ و ڕێگا و ڕێبازەکەی نەکرد.

تەرمی دایە سەبری لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو و بە گشتی بنەماڵەکەیان و هەموو خەڵکی ناوچەکە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.