کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانادا و بریتانیا سەبارەت بە هەوڵی بەرپرسانی ڕێژیم بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی ئەو وڵاتەتانە هۆشدارییان دا

12:32 - 4 خەزەڵوەر 2722

"مایکل چونگ" وەزیری دەرەوەی وڵاتی کانادا ڕایگەیاند، بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کانادا بوونیان هەیە و هەوڵیان ئەوەیە لەنێو ئێرانییانی دانیشتوو لەو وڵاتەدا ترس و دەڵەڕاوکێ دروست بەکەن.

 "چونگ" وتی دەبێ کانادا پشتیوانیی خۆی لە خۆپیشاندەرانی ئێران زیاتر بکات و هەروەها مانەوەی  سپای تێرۆریستی پاسدارانی لە پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان وەک پێویستیەک ناو برد و لەسەر گەمارۆی بەرپرسانی باڵای ڕێژیم جەختی کردەوە. 

لەو پەیوەندییەدا "باب ستوارت" نوێنەرێکی پارلمانی بریتانیا هۆشداریی بەو وڵاتە دا کە بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران لە هەوڵ دان پاسپۆرتی بریتانیایی وەرگرن.

وتەکانی ئەو دوو بەرپرسەی وڵاتانی بریتانیا و کانادا لە حاڵێکدایە کە چالاکیی دەرکردنی باڵوێزەکانی ڕێژیمی ئێران نزیک بە ٧٠٠ هەزار واژۆی بۆ کۆ کراوەتەوە.