![](/content/upload/1/root/56495_w920.jpg)
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی سەرانسەری بۆ ناڕەزایەتی سەبارەت بە چلەی "ژینا ئەمینی" ڕێژیم لە ترسی خرۆشانی خەڵک بەتایبەت خوێندکاران و قوتابییان، دەرگای قوتابخانە و زانکۆکانی داخستووە.
کاربەدەستێکی ڕێژیم لە سنە لەو بارەوە وێڕای خۆدزینەوە لە ڕاستییەکان وتوویەتی کە داخستنی زانکۆکان لەو پارێزگایە لە شیفتی بەیانی و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا بەهۆی نەخۆشی ئانفڵوانزاوە بووە.
ڕێژیم لە ترسی خرۆشان و خۆپیشاندانی خەڵک بەتایبەت قوتابییان و خوێندکاران لەمڕۆدا بەبۆنەی چلەی ژینا ئەمینی دەرگای قوتابخانەکان و زانکۆکانی داخستووە و دەیهەوێ لەو ڕێگایەوە پێشگیری لە بەرینبوونەوە و فراوانبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان و هەڕەشەکان بۆ سەر پایەی خۆی بگرێت.