کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازاری قوتابییان لەلایەن دەستوپێوندییەکانی ڕێژیم لە مەهاباد

12:49 - 4 خەزەڵوەر 2722

بە گوێرەی هەواڵێک کە بە ژووری هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، لە شاری مەهاباد دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر قوتابییان و سەرکوتیان کردوون.

لە قوتابخانەی "عەبدولکەریمی قازی" لە گەڕەکی "تەپەی قازی" جیگری ئەو قوتابخانەیە بە ناوی "ئیسماعیل شیلان ئابادی" هێرشی کردووەتە سەر قوتابییانی ئازادیخواز و ئازاری داون.

ئەو قوتابییانە بوێرانە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادیـ"ـیان وتووەتەوە.

هەروەها لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارە بە ناوی "سەماء" بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە بە ناوی "ئەمیر شاسوار"، ویستوویەتی بە زۆری چەند قوتابییەک بکاتە سیخووڕ بۆ ئەوەی هەر کەس دروشمی دا ناویان بنووسن و ڕادەستیان بکەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو قوتابییانە زۆر ژیرانە جووڵاونەتەوە و وڵامی ویستی ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیمان نەداوەتەوە هەروەها ناوەکەشیان ئاشکرا کردووە.