کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی هاووڵاتییان لە چلەی ماتەمینی "ژینا ئەمینـ"ـیدا لە ئێران و کوردستان بەرفراوانتر بووە

13:40 - 4 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، لە چلەی ماتەمینی "ژینا ئەمینـ"ـیدا لەسەر بانگهێشتی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی مانگرتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان و ئیران هەروا دێت زیاتر پەرە دەگرێت.

هاتە ئێستا مانگرتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی "جوانڕۆ، کامێران، بۆکان، سقز، مەهاباد، سەردەشت، دێولان، سنە، ڕوانسەر، پیرانشار و بانە" دستی پێ کردووە.

خەڵکی سەقز بە بەشداریی هاووڵاتییان لە شارەکانی دیکەی کوردستان بە شێوەیەکی بەشکۆ سەرەڕای کەشێکی ئەمنییەتی لەسەر گۆڕی "ژینا" کۆ بوونەتەوە و دژی ڕێژیم دروشم دەڵێنەوە.

بەشداربوونی چەلەی ژینا بە دروشمی وەک "هەتا کوردێک بمێنێ کوردستانیش دەمێنێ، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان، نەمان بۆ دیکتاتۆر و ژن، ژیان، ئازادی" ڕق و تووڕەیی خۆیان لەهەمبەر ڕێژیمی ئێران دەربڕی.

هەتا ئێستا کرێکارانی "پاڵاوتگەی نەوتی تاران، بازاڕییانی لالەزاری تاران و ئیسفەهان و قوتابییانی زەڕین شاری ئیسفەهان و شاری بوشێهر" بەرەو پیری بانگەوازی مانگرتنی چلەی ژینا هاتوون.

هەروەها خوێندکارانی زانکۆکانی تاران، مەشهەد، نەجەف ئابادی ئیسفەهان، شیراز، ئەحواز، کرمان، چەندین شاری دیکە  خۆپیشاندان دژی ڕێژیم دەستی پێ کردووە.