کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوکات لەگەڵ چلەی "ژینا ئەمینی" زۆربەی زانکۆکانی ئێران ڕاپەڕیون

17:20 - 4 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ چلەی "ژینا ئەمینی" لە زۆربەی زانکۆکانی ئێران مانگرتن و خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.

لەو ڕاپەڕیندا، خوێندکارانی زانکۆکانی "هەمەدان، پزیشکیی زەنجان، زانستی پزیشکیی یاسووج، زانکۆی ئازادی کرمان، زۆربە زانکۆکانی تاران، زانکۆی ئازادی گەوهەردەشت و ڕەسامی کەرەج، سەرچاوە سرووشتییەکانی گورگان، زانکۆی ئەراک، موحەققی ئەڕدەبیل، نەجەف ئابادی ئیسفەهان، زانکۆی ئازاد و زانستە پزیشکییەکانی شیراز'' و چەندین زانکۆی دیکە ڕاپەڕیون.

خوێندکاران لە ڕاپەڕێنەدا دروشمی دژی ڕێژیمیان دەوتەوە و داوای ئازادی و نەمانی ئەو ڕێژیمەیان دەکرد کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هێرشیان کراوەتە سەر.