ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، لە زۆربەی شارەکانی ئێران لە چلەی ماتەمینی "ژینا"ئەمینی لە سەرلەبەیانییەوە خەڵک دەستینان بە مانگرتن و ناڕەزایەتی کردووە و هەتا ئێستا درێژەی هەیە.
خۆپیشانداران لە شارەکانی "تاران، ئیسفەهان، شیراز، مەشهەد، کەرەج، تەورێز، برووجێرد، ئەحواز" و چەندین شاری دیکە "خوێندکاران، بازاڕییان و قوتابییان" بە شێوەیەکی بەشکۆ ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دروشم دەڵێنەوە.
سەرەڕای ئەوەیکە هێزە خوێنڕێژەکانی ڕێژم هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران بەڵام خەڵکی ئازادیخواز شەقامەکان چۆڵ ناکەن و لە خۆپیشاندان بەردەوامن.
ماوەی چل ڕۆژە هاووڵاتییان لە ئێران و کوردستان بە شێوەیەکی یەکگرتوو و هاودەنگ دژی ڕێژیمی ئێران و بە مەبەستی ڕووخانی ئەو ڕێژیمە لە شەقامەکاندان و خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.