کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەدرەسەی کچانی حەزرەتی زەینەب لە سەقز مانیان گرت

14:53 - 9 رەزبەر 2722

هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەراسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچانی قوتابیی پۆلی یازدەهەم لە قوتابخانەی حەزرەتی زەینەب لە گەڕەکی حەماڵاوا لە شاری سەقز لە چوونەسەر کلاسی دەرس خۆیان بوارد .

ئەو کچانە لەنێو حەوشەی مەدرەسەدا بە دانیشتن و نەچوونە کلاسی دەرس، ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی و نەبوونی ئازادی دەربڕی .

بەپێی هەواڵ بەهۆی پشتگیریی چەند مامۆستایەکی بوێری قوتابخانەکە هەوڵی مودیری مەدرەسە و یەک دوو لە مامۆستایانی دیکە بۆ شکاندنی مانگرتنی ئەو قوتابییانە بێ‌ئاکام مایەوە. دواجار حەراسەتی ئامووزش و پەروەرشی سەقز و چەند مۆرەیەکی لیباس شەخسیی ئیتلاعات هاتنە نێو حەوشەی مەدرەسە و سەرەتا بە دانی وادە و بەڵێنی درۆ و دوایەش هەڕەشەکردن ویستیان کۆتایی بە مانگرتنەکە بێنن، بەڵام کیژانی بوێری مانگرتوو بەتوندی بەرەنگاریان بوونەوە و ڕایانگەیاند کە ئەوان خوازیاری ئازادین. 

"بۆ ژینا ئەمینی‌تان کوشت؟" "بۆ منداڵان مووشەک‌باران دەکەن؟" و "بۆ منداڵێکی دوو ڕۆژە دەکوژن؟" بەشێک لە پرسیاری ئەو کچانە لە هێزەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بوون.