کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆپبارانی ناوچەی باڵەکایەتی لەلایەن سپای پاسدارانەوە

11:20 - 11 رەزبەر 2722

ناوچەی هۆرنێ باڵەکایەتی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بەتوندی تۆپباران کرا. بەهۆی تۆپبارانەکەی سپای پاسداڕانەوە زیاتر لە 100 جووتیاری ناوچەی هۆرنێ باڵەکیان لە برادۆست زیانیان بەرکەوتووە.

تۆپبارانەکانی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی جووتیار و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان و جێهێشتنی ماڵ و مەزرا و مووچەکانیان.

وەرزێڕانی ئەو دەڤەرە دەڵێن تۆپبارانەکە ئەوەندە خەست بووە کە زۆر کەس لەوان تەنانەت دەرفەتیان بۆ چۆلکردنی ناوچەکەش دەست نەکەووتوە. جوتیارێکی خەڵکی ناوچەکە دەڵێ یەکێک لە تۆپەکان ڕێک لە بەردەم ئوتومبیلەکەم دراوە کە ژن و منداڵی تێدا بووە، هەروەها دەیان گولـلەتۆپیش بەر تەماتە و بێستانەکەم کەوتەووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی ١٦ ڕۆژە بە بەردەوامی ناوچە سنوورییەکانی سیدەکان، بەربزین و بەرزاییەکانی سەقەڕ تۆپباران دەکات و لەو هێرشانەدا درۆنی خۆتەقێنیشی بەکار دەهێنا. ئێستا تۆپبارانەکە قووڵایی زیاتر لە خاکی هەرێمی کوردستانی داگرتووە.