سێ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ''ژنێڤ، نیویۆرک و واشنتۆن'' ڕایانگەیاندووە کە کۆمەڵگای نێونەتوەیی و ڕێپۆرتێرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان خوازیاری پێکهێنانی میکانیزمێکی نێونەتەوەیین بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانباران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
لە کەمپەینێکی نێونەتەوەییدا ١٠ ڕێپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ و ڕێپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران لە کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا خوازیاری ئەون کە میکانیزمێکی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانباران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێک بێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی ئامریکا بۆ پرسی ئایین و فێدراسیۆنی یەکیەتییەکانی مامۆستایانی ئامریکایی کە یەک میلیۆن و ٧٠٠ هەزار ئەندامی هەیە لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوایان لە "جۆ بایدەن" سەرکۆماری ئامریکا و "ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەروەی ئامریکا کردووە پشتیوانییەکی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانباران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێک بێت.