![](/content/upload/1/news/56523_w920.jpg)
لە درێژەی خۆپیشاندانەکان بۆ پێشوازی لە چلەی "ژینا ئەمینی" ڕۆژی چوراشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، جگە لە شارەکانی کوردستان ، لە زۆربەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندانی بەرین بەڕێوە چووە.
لە "تاران" لە دەیان شوێنی ئەو شارە، خۆپیشاندانەکان زۆر چڕتر لە شارەکانی دیکە بەڕێوە چون و خۆپیشاندەران دروشمی "مەرگ بۆ خامنەییـ"ـان دەوتەوە.
هاوکات لە دەیان شاری دیکەی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خەڵک ڕژابوونە سەر شەقامەکان و هەڵوێستی تەندی خۆیان دژی ڕێژیم پیشان دا.
کۆبوونەوەی خەڵک و خوێندکاران بۆ پێشوازی لە چلەی "ژینا ئەمینی" لە هێندێک شوێنی ئێران لەگەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو بوونەتەوە و بە تەقەی ڕاستەوخۆ و گازی فرمێسکڕێژ هێزەکانی ڕێژیم ویستوویانە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.