لە درێژەی خرۆشانی خەڵک لە شاری مەهاباد، فەرمانداری، شارەداری، کۆمیتەی ئیمداد، ئیدارەی دارایی و کەلانتەری ١١ ، بنکەکانی بەسیج و چەندین بانک لەوانە بانکی کشاوەرزی، میللی، رفاه و چەندین بانکی دیکە کەوتوونەتە دەستی خەڵک.
لە تۆڵەی شەهیدبوونی "ئیسماعیل مەولوودی" بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم، خەڵکی ڕاپەڕیوی شار هێرشیان کردە سەر چەندین دامەزراوەی ڕێژیم و شەپۆڵی ڕق و تووڕەیی خەڵک هەروا بەردەوامە.