![](/content/upload/1/news/56525_w920.jpg)
ڕۆژی چوارشەممە، "ئالنالێنا بربوک" وەزیری درەوەی "ئاڵمان" سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەو دواییانەی کوردستان و ئێران ڕایگەیاندووە کە ئێستا دەبێ گەمارۆی زیاتری مافی مرۆیی یەکیەتیی ئورووپا بۆسەر پەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئامادە بکرێت و بەدووداچوون و لێکۆڵینەوە لە پێرستی کەسوکاری بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە ئورووپا بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان هەروەها وتوویەتی: ''ئەم سنووردارکردنانە لەسەر ئاستی ئێراندا دەبێت و ویزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی فەرمی سنووردار دەکات.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ڕووداوهكانی ئهم دوایانهی ئێران نابێت بۆ دهسهڵاتداران به بێ ئاكام بمێنیتهوه.