![](/content/upload/1/news/56526_w920.jpg)
شەوی ڕابردوو ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، پاسدار "ئەمیر کەمەندی" لە کاتی سەرکوتی خۆپیشاندەران لە شاری تاران کوژرا.
هەر لەو پەیوەندییەدا "عەلی نەزەری" ئەندامی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕەوتی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی لە شاری مەلایر سەر بە پارێزگای هەمەدان کوژرا.
هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بە جلی شەخسی لە شەقامەکاندا بە توندترین شێوە هەوڵ دەدەن خۆپیشاندەران سەرکوت بکەن، بەڵام خەڵکی توڕە و وەزاڵەهاتوو ترسیان لە هێزەکانی شکاوە و بەرنگارییان دەبنەوە.