خوشک و برایانی خۆشەویست
لە ڕۆژی چلەی شەهیدی هێمامان خاتوو ژینا ئەمینی خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان ڕژانە سەر شەقام و پشتیوانیی خۆیان بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتی چەپەڵی ئاخوندی و نەمانی سیستمی فاشیستی لە بزووتنەوەی سەراسەری ڕاگەیاند.
لە شاری مەهابادیش وەکوو هەموو شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەو شۆڕشە هاتە ئاراوە کە بەداخەوە ڕۆڵەیەکی نیشتمان بەناوی شەهید سمکۆ مەولوودی گیانی پاکی پێشکەش بەو شۆڕشە کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵات بوو.
لە کاتی ناشتنی تەرمی پیرۆزی شەهید سمکۆ خەڵکی بەشەڕەفی شاری پێشەوای مەزن نیشانیاندا کە ڕێژیم هەڵەیەکی کوشەندەی کردووە و لە چەند کاتژمێردا زۆربەی بنکە و بارەگاکانی ڕێژیم لە مەهاباد بەدەستی نەوەکانی قازی پێشەوامان دەستیان بەسەردا گیرا و ڕاپەڕینەکان هەموو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری گرتەوە و تەنانەت بەرپرسی گشتیی پۆلیسی شار بە زەحمەت لە دەستی لاوان ڕزگاری بوو.
ڕێژیمی کۆنەپەرەست بە سەرلێشێواوێکی تەواو دەستی دا بە چەکی گەرم و لانیکەم چوار هاونیشتمانیی دیکەش کە دوویان لە خوشکە ئازیزەکانمان بوون، شەهید و چەندین کەسیشی بریندار کرد.
ئێمە وەک لاوانی شۆڕشگێڕی مەهاباد بەڵێن دەدەین نەهێڵین خوێنی ئەو ئازیزانەمان و هەموو شەهیدانی کوردستان و ئێران بەفیڕۆ بچێ و دڕرێژەدەری ڕێگایان دەبین. بۆیە هەر لە ئەمڕۆوە لە هەموو کۆڵانەکانی و شەقەمەکانی شار و ئاوایی و ناوچەکانی مەهاباد ڕاپەڕن بەردەوام دەبێ تا دەگەین بە ئاواتی لەمێژینەی نەتەوەییمان.
"ئێمە زۆر لەمێژە بڕیارمان داوە بۆ شەهیدانمان نەگرین"
لە شاری مەهاباد:
پشتەپ بەری شیلانان، پشتەپ بەری قوتابخانە، فەلەکەی شوانە، باغی شایەگان، فەلەکەی ساعەت، شەقامی مەنبەع، چوارڕێیانی مەولەوی، چواڕرێیانی ئازادی، شارەداری، مەلاجامی، باغی سیسە، گومرگی سەرێ و خوارێ، سێ ئاشان، زمینهای شارەداری، کانیی سۆفی ڕەشید، کوی دانیشگا، فەجری سەرێ و خوارێ. سەیداوا، فەرهەنگیان، موکریان، ئازادگان، بازاڕچەی ئەسغەری، کوی هەژار، شەهرەکی کارمەندان، شاری گۆکتەپە، شاری خەڵیفان، ئاواییەکانی ناوچەی شاروێران، ئاواییەکانی ناوچەی مەحاڵ، ئاواییەکانی ناوچەی شامات، ئاواییەکانی ناوچەی مەنگوڕایەتی
بەربڵاوی و یەکگرتووییمان زامنی سەرکەوتنمانە.
بژی کورد، بژی کوردستان
ژن ژیان ئازادی