![](/content/upload/1/news/56057_w920.jpg)
تەرمی نیکا شاکەرەمی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا لە خوڕەمئاوای لوڕستان بە خاک سپێردرا.
نیکا کەریمی، تەمەن ١٧ ساڵ کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ٢٩ی خەرمانان لە بڵواری کەشاوەرزی تاران ون ببوو، دوای ١٠ ڕۆژ تەرمەکەی بە سەر و لووتشکاوی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. بنەماڵەکەی دەڵێن نیکا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لەژێر لێدان و ئەشکەنجەدا کوژراوە و پاشان خرانە ژێر گوشارەوە کە بە بێدەنگی بینێژن. بەڵام ئەوان بڕیاریان دا لە ڕۆژی ١١ی ڕەزبەردا بینێژن کە ڕۆژی لەدایکبونیەتی.
ئاتەش شاکەرەمی پووری نیکا ڕایگەیاند کە نیکا ماوەی حەوتوویەک پێش کوژرانەکەی لە گرتنگەی سپای پاسداران بووە.
بنەماڵەی نیکا شاکەرەمی وەک زۆر لە بنەماڵەی ڕۆڵە کوژراوەکانی دیکەی کورد خراونەتە ژێر گوشارەوە کە نابێ ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ئازیزە کوژراوەکانیان دابنێن.