![](/content/upload/1/news/56554_w920.jpg)
خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکیی کوردستان لە شاری سنە و کچانی قوتابخانە لە کرماشان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەڕێوە برد و بەدژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دا.
ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی لە شاری سنە، لە بەردەم ئەو زانکۆیە بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ جاش و دروشمگەلی جۆراوجۆر بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و کچانی قوتابی لە کرماشانیش بەدژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون و ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و سوورن لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتی نگریسی ڕێژیمی ئێران بڕووخێ و نەمانی ئەو ڕێژیمە بە مافی سەرەتایی خۆیان دەزانن و بەردەوام دەبن لەسەر ئەو داوایە.
کچانی قوتابیی کرماشان هاوکات لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی کوردستان، بە دروشمی دژ بە کۆماری ئیسلامی و خامنەیی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و شۆڕشی سەرانسەری بەدژی تاران بەرینتر دەکەن و ترسیان لە سەرکوتی خوێناویی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم نەماوە و ڕێژیمیش لەوە تێگەیشتووە کە چینی خوێندکار شۆڕشێکیان دەست پێ کردووە کە تا ڕووخانی ئەو دەسەڵاتە نگریسەی کۆماری ئیسلامیی ئێران واز لە شۆڕش و سەرهەڵدان ناهێنن و داوا لە خوێندکاران و قوتابییانی شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران کە پەیوەست بن بە شۆڕشی سەرانسەرییەوە.