![](/content/upload/1/news/56559_w920.jpg)
ماڵپەڕی هەواڵدەریی "ئینتێرسپتـ"ـی ئامریکا، دەستی بە بەڵگەی نێو دامەزراوەی ڕێکخستن و پەیوەندیی ڕادیۆیی گەیشتووە کە پێشان دەدات ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە یارمەتیی ئامرازێک بە ناوی "سیام" کۆنتڕۆلی مۆبایلی خۆپیشاندران و دژبەرانی دەکات.
"سیام" ئامرازێکی کامپیوتێرییە کە ٤٠ تایبەتمەندیی سیخوڕیی هەیە و لە بەشێکی نێو کاناڵەکانی مۆبایل لە ئێران کار دەکات و ئیزن بە کۆمپانیای ئۆپراتۆرەکان دەدا لە ڕێگەی دوورەوە چاوەدێری بەسەر موبایلەکاندا بکات و تێکیان بدات.
ئەو ئامرازە توانایی ئەوەی هەیە خێرایی ئینتێرنێت کەم بکاتەوە و ڕەمزی مۆبایلەکان بشکێنێت، کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەتی تاک یان گرووپ بکات و هەروەها پێدراوەکانی نێوان تاکەکان ڕیزبەندی بکات.
"گری میلیر" کارناسی ڕێکخراوی "سیتیزێن لەب" لە زانکۆی "تۆرێنتۆ" وتوویەتی: "سیام دەتوانێ کۆنترۆڵی ئەوە بکات کە ئایا بەکارهێنەران بۆیان دەگونجێ پەیوەندی بە یەکترەوە بکەن و ئەگەر دەگونجێ لە کوێ و چۆن و کەی؟". ناوبراو باسی ئەوەشی کردووە کە ئەو ئامرازە تەنیا بۆ چاوەدێری نییە بەڵکوو بۆ سەرکوت و کونترۆڵ و بەربەستی بەکارهێنەران سەبارەت بە خۆپیشاندانە.