کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی کوردستان خۆپیشاندان بۆ ڕووخانی ڕێژیم بەردەوامە

15:04 - 7 خەزەڵوەر 2722

لە ڕەوتی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەو دواییانەی کوردستان و ئێران بەمەبەستی ڕووخانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەشێوەی جیاواز، خۆپیشاندان بەردەوامە.

لەو پەیوەندییەدا خەڵکی سەقز لە گۆڕستانی "ئایچی" لە چلەی شەهید "فەرەیدوون مەحموودی" خۆپیشاندانیان بەڕیوە برد و دژی ڕێژیم دروشمیان دا.

 هەروەها لە شارەکانی "سنە و بۆکان" خەڵک وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو ڕژانە سەر شەقامەکان و بە خۆڕاگریەکی زۆرەوە لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم ڕووبەڕوو بوونەوە.

ڕێژیم وەکوو کاری هەمیشەیی خۆی لەو شارانە هەوڵی سەرکوتی خۆپیشاندەرانی بە تەقەی ڕاستەوخۆ داوە.

ئەمڕۆ شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، ٤٤ ڕۆژە خەڵکی کورستان بەهۆی کوشتنی "ژینا ئەمینی" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، لە سەر شەقامەکانن.