![](/content/upload/1/news/56025_w920.jpg)
ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە هاوپیشەکانی فەرهەنگییانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا داوای لە مامۆستایان و قوتابیان کردوە ڕۆژی سێشەممە مان بگرن و نەچنە هۆڵەکانی خوێندن.
لە بەشێکی بەیاننامەی ئەو ئەنجومەنەدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی زانکۆی سەنعەتیی شەریف هاتووە، کە دەسەڵات ئەمجارەش لەبری وەڵامی مەنتیقی و ژیرانە، توندوتیژی گرتەبەر و بەداخەوە تا ئێستا زیاتر لە 100 کەس لە خەڵکی ئێران کوژراون و هەزاران کچ و کوڕ بریندارن و دەستگیرکراون."
ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە هاوپیشەکانی فەرهەنگییانی ئێران داوای لە قوتابیان و مامۆستایان کردووە بۆ نیشاندانی پشتگیری لە خۆپێشاندەران، رۆژی سێشەممە، ١٢ی ڕەزبەر لە نێو قوتابخانەکان مانبگرن و نەچنە نێو هۆڵەکانی خوێندن.
خۆپێشاندانەکان لە ئێران بەردەوامە و گەورەترین خۆپێشاندانی شەوی ڕابردوو لە زانکۆی شەریفی تاران بوو.