![](/content/upload/1/news/56565_w920.jpg)
ئەمڕۆ شەممە ٧ی خەزەڵوەر، لە زۆربەی شارەکانی ئێران و لە دووهەمین مانگی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە "خوێندکاران، قوتابییان، کادری دەرمانی، بازاڕییان" و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا هاتنە سەر شەقام و بە دروشم دان، ڕق و تووڕەیی خۆیان دژی ڕێژیم دەربڕی.
لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە چەندین زانکۆی شارەکانی "تاران، ئەحواز و مەشهەد" بە دروشمی وەک "هیز تویی هرزە تویی، آن زن آزادە منم"، "دانشجوی زندانی باید آزاد گردد، مرگ بر دیکتاتور" و چەندین دروشمی دیکە وانەی ئازادییان وتەوە.
هەروەها لە شارەکانی "ڕەشت و ئەراک" لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی شەهیدانی ئەم شارانە هاووڵاتییان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
هاووڵاتییان لەحاڵێکدا لە شەقامەکانی ئێران دژی ڕێژیم دروشم دەدەن و خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن کە هێزەکانی ڕێژیم بە توندترین شێوە خەریکی سەرکوتی خۆپیشاندەرانن.