کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە بەردەم ئەو زانکۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد

17:42 - 7 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەر، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە بەردەم ئەو زانکۆیە کۆبوونەوە و دەستیان دایە خۆپیشاندان و دروشمیان دا.

"نەمان بۆ دیکتاتۆر"، " کوردستان کوردستان گۆڕستانی فاشیستان"، "یاشاسن کوردستان بژی ئازەربایجان"، "دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەرتە بستێنین تۆڵە"، "بەسیجی سپایی داعشی ئێمە تۆی" و چەندین دروشمی دیکە لەو دروشمانە بوون کە خوێندکاران لە بەردەم زانکۆ دەیانوتەوە.

بە دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانی خوێندکاران، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر خوێندکاران و شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی دا.

سەرەڕای هێرش و توندوتیژی هێزەکانی ڕێژیم، خوێندکاران لە خۆپیشاندانی خۆیان بەردەوام بوون.