کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەلاڕێدابردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن سپای تێرۆریستیی پاسدارانەوە

09:50 - 8 خەزەڵوەر 2722

لەدرێژەی شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان، سپای تێروریستیی پاسدارانی ڕێژیم بۆ چەواشەکردنی ڕاستییەکان، هەرجارە و شوێنێک ئاگر تێبەردەدا.

پاش تێپەڕێنی چل و پێنج ڕۆژ لە شۆڕش و سەرهەڵدانی خەڵکی ناڕازیی ئێران و کوردستان بەدژی دەسەڵاتی ئاخوندی، ڕێژیمی ئێران، بەتایبەتی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ئەو ڕێژیمە بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێران هەرجارە و شوێنێک ئاگر تێبەردا.

شەوی ڕابردوو هێزەکانی سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم لە درێژەی کارە دژەمرۆییەکانیاندا لە ئابادان ئاگریان لە بازاڕچەی ژمارە ٨ی فەرەح ئاباد بەردا و ویستیان بەم کارە قێزەونە سەرنجی خەڵک ڕابکێشن تاکوو بتوانن لە قورسایی ئەو شۆڕشە مەزنە دژ بە ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران کەم بکەنەوە.