کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەنگۆی هەڵاتنی بەرپرسانی پایەبەرزی ڕێژیم لە ڕێگەی فرۆکەخانەوە

12:37 - 11 رەزبەر 2722

دوای تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەکان دەنگۆی ئەوە هەیە، بەشێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران لە ڕێگەی فرۆکەخانەوە ژن و منداڵەکانییان بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێ دەکەن.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن وەزارەتی ئیتلاعات چەند ڕۆژێکە کۆنتڕۆڵی هەستان و نیشتنەوەی فرۆکەکانی فرۆکەخانەی خومەینی گرتووەتە دەست و بەردەوام ژن و منداڵ و بەشێک لە بەرپرس و کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ دەرەوە بەڕێ دەکەن. تەنانەت دەوترێ کەشی فرۆکەخانە بە تەواوەتی ئەمنیەتییە و کارمەندەکان ئیزنی چوونەدەرەوەشیان نییە.

ڕاپەڕینی سەرانسەریی خەڵکی ئێران کە بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، کچەکوردی خەڵکی سەقز دەستی پێ کرد، ئەمڕۆکە پێی ناوەتە حەڤدەهەمین ڕۆژی خۆیەوە و، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتر پەرەدەستێنێ و پشتیوانییەکان لەو ڕاپەڕینە هەتا دێ زیاتر دەبن.