![](/content/upload/1/news/56580_w920.jpg)
لەدرێژەی شۆڕشە گشتییەکان دژی دەسەڵاتی ڕێژیم، هونەرمەندانی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات پشتیوانیی خۆیانیان لە شۆڕشی خەڵک بەدژی ڕێژیمی ئاخوندی دەربڕیوە.
"کارولا" یەکێک لە بەنێوبانگترین هونەرمەندان و گورانیبێژانی سوئید، پشتیوانیی خۆی بۆ شۆڕشی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی دەربڕیوە و بە وتنی گۆڕانییەک پشتیوانیی لە خەڵکی ئێران و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کردووە.