کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە هەوڵدان بە شێوازی جۆراجۆر بەربەست بۆ خۆپیشاندەران دروست بکەن

11:56 - 8 خەزەڵوەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەزبەر هاووڵاتییان لە گەڕەکی "نایسەر"ی سنە بە شێوەیەکی بەشکۆ لە شەقامەکاندا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم  بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێگاکانی پەیوەندیی نێوان خۆپیشاندەران نەرمە ئامێرێکی سیخوڕییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە تا بەم شێوەیە کەسانی چالاک شناسایی بکەن.

هەروەها لەلایەن شارەدارییەوە چەندین مەئموور لە شوێنە جیاجیاکانی شار دانراون و هەر کەس کە سیگناڵ لێ بدات ژمارە پلاکی ماشێنەکەی هەڵدەگرنەوە و لە ئەگەری ئەوەیکە پێشتر دۆسییەی هەبووبێت بە شەو هێرش دەکەنە سەر ماڵەکەی و ئازاری دەدەن.

خۆپیشاندەران بۆ ئەوەیکە بتوانن پیلان و بەربەستەکانی ڕێژیم پووچەڵ بکەنەوە ترانسی کارەبای گەڕەکی نایسەریان ئاگر تێبەرداوە و کارەبایان پچڕاندووە.