کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە پارێزگای گیلان کوژرا

17:21 - 8 خەزەڵوەر 2722

"حەمزە عەلی‌نژاد" فەرماندەی پێشووی بنکەی بەسیجی "زیبا کەنار" (ناوچەیەک لە قەراغ دەریا، نزیک بە ڕەشت ـ پارێزگای گیلان) و بنکەی بەسیجی گوندی "حاجی بکەندە" لە بەر دەرکی ماڵی خۆی کوژرا.

"ئەحمەدڕەزا مەنشووری" جێگری هاوئاهەنگیی سپای قودسی پاسدارانی ڕێژیم لە گیلان دانی بەوە داناوە کە "عەلی‌نژاد" لە سەرکوتی خۆپیشاندەران لە "کیا شەهر"ی گیلان ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە.

هەتا ئێستا چەندین ئەندامی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە کاتی سەرکوتی خۆپیشاندەران کوژراون.