بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی تێکۆشەری شاری شنۆ و نەڵۆس بۆ چلەی شەهیدانی ئەم شارە بانگەوازێکیان بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی ئەوە بانگەوازە بڕیارە خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری شنۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی شۆڕشی ژینا بەشدارییەکی بەشکۆیان هەبێت و بۆ جارێکی دیکە بە ڕێژیمی خوێنڕێژی ئێران بسەلمێنن کە خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتمان بەفیڕۆ ناچێت.
لە ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەر خەڵکی هەمیشە ئامادە و وەزاڵەهاتووی شاری شنۆ سەبارەت بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ڕژانە سەر شەقام کە لە ئاکامدا چوار لاوی ئەم شارە بە ناوەکانی "سەدرەدین لیتان، ئەمین مەعرەفەت، میلان حەقیقی و سەلام گەڵوانی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم شەهید کران.