کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی کانادا: چیدیکە ئەو وڵاتە بەهەشتێکی پارێزراو بۆ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران نییە

10:02 - 9 خەزەڵوەر 2722

جاستین ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کانادا بە ئاماژە بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە وتی: چیدیکە کانادا بەهەشتێکی پارێزراو بۆ بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیمی ئێران نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵە نێوخۆییەکانی کانادا، جاستین ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر لە ڕێوڕەسمیکدا بۆ پشتیوانی لە شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران و کوردستان، بە ئاماژە بە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەوە و هەروەها کوشتنی خەڵکی بێتاوانی ئێران کە تەنیا داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن وتی: کانادا چیدیکە بۆ کەسانی بکوژ و سەرکوتکار کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران سەرکوت دەکەن بەهەشتێکی پارێزراو نییە.

ناوبراو هەروەها وتیشی من دەبم بە دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و پشتیوانیی خۆم و وڵاتەکەم لە شۆڕشی خەڵکی ئێران دژ بە ڕێژیمی ئاخوندی ڕادەگەیێنم.