کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەسیح عەلینژاد: جیهان دەبێ شۆڕشی خەڵکی ئێران بەڕەسمی بناسێ

10:07 - 9 خەزەڵوەر 2722

مەسیح عەلینژاد، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان دەڵێ: کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگەی جیهانی، شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران بەڕەسمی بناسێ.

مەسیح عەلینژاد، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئێران ئینتێرنەشناڵ، بەئاماژە بە شۆڕشی خەڵکی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگەی جیهانی ئەو شۆڕشە مەزنەی خەڵکی ئێران بەڕەسمی بناسێ و پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکانی ئێران بەدژی ئەو ڕێژیمە گەندەڵە دەرببڕن و ببن بە دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران.