کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران هەوڵی بە بەسیجکردنی قوتابییان بە زەبری پارە دەدات

10:54 - 9 خەزەڵوەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شاری شنۆ، سەردانی بەشێک لە قوتابخانەکانی ئەم شارەی کردووە و کۆبوونەوەی بۆ قوتابییان گرتووە کە ببن بە بەسیج.

ئەندامانی سپای پاسداران لەهەمبەر ئەو داواکارییەدا بە قوتابییانیان وتووە ئەگەر ببن بە بەسیج بڕی ١٥٠ هەزار تمەن پارەتان پێ دەدەین.

هەروەها بۆ ئەوەیکە بتوانن قوتابییان بە قەناعەت بگەیەنن پێیان وتوون ئەگەر بەسیجێکی چالاک بن لە داهاتوودا ٥٠٠ هەزار تمەن پارەتان پێ دەدەین.

یەکێک لە هەوڵەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە ئەوە بووە کە قوتابخانەکان بکات بە بنکەی بەسیج و بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش لە ڕێگاکانی وەک "پێدانی پارە، ئیمتیازی بەسیج بوونی قوتابییان بۆ وەرگیرانیان لە زانکۆ، دامەزرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی سەربازیی ئیجباری" کەڵک وەردەگرێت بەڵام لە کوردستان هەتا ئێستا سپای پاسداران نەیتوانیوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەم ئامانجە نگریسەی بگات.