کۆمەڵێک لە بەندکراونی سیاسیی پارێزگای ورمێ، ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەر، پەیامێکی پشتیوانییان بۆ شۆڕشی خەڵک دژی ڕێژم بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئیمە کۆمەڵێک زیندانیی سیاسی لە شارەکانی پاریزگای ورمێ پشتیوانیی خۆمان لە ڕاپەڕین و شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەردەبڕین و داوا لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی کورد دەکەین تێکەڵ بە شۆڕش و ڕاپەرینی گەلانی ئێران بن.