کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی خەڵک لە کوردستان و بەلووچستان بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە

11:11 - 9 خەزەڵوەر 2722

وێڕای بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی جەماوەری لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران، لە بەلووچستانیش هاوشان لەگەڵ شارەکانی دیکە، خۆپیشاندان و دروشمدان بەردەوام بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر خەڵکی بەهەڵوێستی شاری "گیە" و زۆربەی گوندەکان، لەوانە گوندی "سەیف ئاباد" لە بەلووچستان لەسەر دیواری زۆربەی بنکە و دامەزراوەکانی ڕێژیم لەو شارە دروشمیان نووسیوە و بەو شێوەیە ناڕەزایەتیی خۆیان نیشان داوە.

دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نەمان بۆ خامنەیی" لەو دروشمانە بوون کە بە سەر دیواری بنکە و دامەزراوەکانی ڕێژیم لەو شارە نووسراون.

لە بەلووچستان، خەڵک لە هەموو چین و توێژەکان لە خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیم بەشدارن و هەر جار بە شێوەیەک ناڕەزایەتیی خۆیان دژ بە ڕێژیم نیشان دەدەن.

لە کوردستانیش لە شاری پیرانشار، خۆپیشاندانی خەڵک بەردەوام بووە و وێڕای خۆپیشاندان، لەسەر زۆربەی دار و دیواری شار، دروشمی تایبەت نووسراوە.