شوڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باس لە سەر دۆخی ناسەقامگیری عێڕاق کۆ دەبێتەوە.
نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێڕاق ڕایگەیاند سبه‌ی سێشه‌ممه، ١٢ی ڕەزبەر شوڕای ئەمنییەت بۆ هەڵسەنگاندن و تاوتوێی دۆخی عێڕاق کۆ دەبێتەوە.
جێنین بلاسخارت، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق بەشداری ئەو کۆبوونەوە تایبەتییە دەبێ بۆوەی ڕاستەوخۆ و لە نیزیکەوە زانیارییە پێویستییەکان لەو بارەوە لە کۆبوونەوەکەدا باس بکات
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێڕاق شوڕای ئەمنییەت تاوتوێی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووی تشرینییه‌كان، پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی كۆماری ئێسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حیزبه كوردییه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان، بۆردوومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیە بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق مژاری سەرەکیی باسەکانی ئەو کۆبوونەوەیە دەبن.