کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیم لە کرماشان هێرشی چەکدارییان کراوەتە سەر

11:26 - 9 خەزەڵوەر 2722

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون، کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە "کرماشان" هێرش کراوەتە سەر سپای پاسداران.

ئەو هێرشە لە ناوچەی "ڕێژاو"ی سەر بە کرماشان، ڕووی داوە و چەند کەسی نەناسراو، سپای پاسدارانیان لەو شارە داوەتە بەر ڕەگبار.

هاوکات بە نارنجۆک هێرشیان کردووەتە سەر ١٥ بەسیج لە هێزی تایبەت کە لەژێر چاوەدێریی لشکری ٢٩ی نەبی ئەکرەمدا بوونە.

لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا هێزەکانی ڕێژیم لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران خەڵکێکی زۆریان شەهید کرد و ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکیش بە مەبەستی تۆڵە، هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ڕێژیم.