کەمپەینی چالاکانی بەلووچ بڵاوی کردووەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١، کچە قوتابییەکی بەلووچ بە ناوی "پارمیس هەمنەوا" بەهۆی لێدان و کوتانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست داوە.
هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بەمەبەستی پشکنین دەچنە قوتابخانەی " پەروین ئێعتسامی"ی ئەو شارە و لە کاتی پشکنینی کتێب و شتومەکی قوتابییاندا، وێنەی دڕاوی خومەینی لە کتێبەکانی "پارمیس"دا دەبینن و بەم هۆیەوە دەیدەنە بەر لێدان؛ بەهۆی لێدان و کوتان و توندوتیژی بەرامبەر ئەو کچە مێرمنداڵە، لووتی پڕ لە خوێن دەبێ و بەهۆی خوێنبەربوونی زۆر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئێران" و ڕۆژی دواتر گیانی لەدەست دەدات.
تا ئێستا هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە چەندین شوێنی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر قوتابییانی قوتابخانەکان و بەهۆی توندتیژی بەرانبەر بەم قوتابییانە چەندین قوتابی گیانیان لەدەست داوە.