کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی ٥ دەسبەسەرکراوی شاری دێولان

14:36 - 11 رەزبەر 2722

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕیژیم لە دێولان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج چالاکی مەدەنیی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، چیاکۆ موحەممەدی، فەرهاد فەتحی، فەرشید میرەکی، حوسەین ئەحمەدی و حەمید رەحیمی پێنج کەس لە دەسبەسەرکراونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە شاری دێولانن.

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان بە شێوەی ڕەشبگیر چالاکانی مەدەنیی دەسبەسەر کردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپاش لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندوە کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دوو حەوتووی ڕابردوودا سەدان کەس لە کوردستان دەستبەسەر کراون کە بە ناو و نیشانی زیاتر لە ٣١٢ کەس لەوان زاندراوە.