کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپەڕینی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە هەروا بەردەوامە

17:46 - 9 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەر، وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەردەوام بوو.

خوێندکاران لە هەرێمی زانکۆ و دەرەوە  کۆ بوونەوە و دروشمیان دا  و ناڕەزایەتیی خۆیان دژ بە ڕێژیم نیشان دا.

"نەمان بۆ دیکتاتۆر"، "نەمان بۆ خامنەیی" لەو دروشمانە بوون کە لەلایەن خوێندکارانەوە دەوترانەوە.

ڕاپەڕینی خوێندکاران لە زانکۆکان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرینتر دەبێتەوە و خوێندکاران تا دێت سوورتر و پێداگرتر، خۆپیشاندانەکان دەبەنە پێشەوە.