کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکهەڵچوونی خوێندکارانی سنە دەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان

15:37 - 11 رەزبەر 2722

خوێندکارانی زانکۆی سنە بەگژ هێزە ئەمنییەتییەکاندا چوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕەزبەر خوێندکارانی زانکۆی زانستگە پزیشکییەکانی سنە لە درێژەی خۆپێشاندان و مانگرتنەکانی سەرانسەری خەڵکی ئێران و کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی، تاکەی ستەم و بێدادی" بەڕێوە برد.

هێزە ئەمنییەتییەکان و حراسەتی زانکۆ بەپێی نەریتی باوی ڕێژیم، هێرشیان کردە سەر ئەم کۆبوونەوە هێمنانەیە و هەوڵی بەتوندوتیژی کێشان و گرتنی خوێندکارانیان دا کە لەلایەن خوێندکارانەوە یەکگرتووانە بە درووشمی "بێ شەڕەف، بێ شەڕەف" بەرپەرچیان دانەوە و هێزەکە پاشەکەشەیان کرد.

بەپێی هەواڵەکان هەتا ئیستا زیاتر لە ٤٨ زانکۆی جۆربەجۆر و ١٠٣ شار لە ٣١ پارێزگای ئێران لە ڕیزی ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئێران‌دان و خۆپیشاندانەکانیش بەردەوامن.