مستەفا کازمی سەرۆک‌وەزیرانی عێڕاق بە مەبەستی تاوتوێی پرسی سنووربەزاندن و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بۆوە.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك‌وه‌زیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە لەو سەردانەدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كراون، هەروەها دوايين پێشهاته ئه‌منييەتیە‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان بە مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بووە.
دوولایەن پێیان لەسەر ئەوە داگرتوە کە پێويسته ڕێز له سه‌روه‌ريى عێراق بگيردرێ و هەرێمی کوردستان نەبێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی کۆمەلە کێشە و هاوکێشەیەکی ناوچەیی.
هاوکات موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در کە لە ڕەخنەگرانی توندی دەستێوەردانەکانی ئێرانە، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی عێڕاق ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆی عێراق، ڕۆژی ڕزگاربوونی وڵاته‌كه‌یه له گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وە.