![](/content/upload/1/news/56072_w920.jpg)
قوتابییان بەرەیەکی دیکەیان لە دژی ڕێژیم کردووەتەوە.
قوتابییان لە مەریوان بە دروشمی "خامنەیی قاتڵە" نەفرەت و بێزاریی خۆیان لە دەسەڵاتی ئەهریمەنیی ڕێژیم دەربڕی.
بەپێی ئەو وێنە و ڤێدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران قوتابییان بە خۆبواردن لە چوونە پۆلەکانی خوێندن، داگرتنی وێنەی خومەینی و خامنەیی لە پۆلەکان و سووتاندنیان، نووسین و بەرزکردنەوەی دروشم و فڕێدانی لەچکە و سەرپۆشەکانیان بەشی خۆیان لە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا پڕ کردۆتەوە.
بەشداریی منداڵان و مێرمنداڵانی قوتابی لەو چالاکییانەدا ئەوەندە بەرچاوە کە بەڕێوەبەرانی زۆر لە قوتابخانەکان بۆخۆیان دەستیان بە داگرتنی وێنەکانی خامنەیی و خومەینی کردوە، بۆ ئەوەی لەلایەن قوتابییەکانەوە دانەگیرێ و وێنە و فیلمی لێ هەڵنەگیرێتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو نەکرێتەوە.