کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرلەمانی ئورووپا لەسەر خۆپێشاندانەکانی ئێران بڕیار دەدا

20:00 - 11 رەزبەر 2722

ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی ڕەزبەر پەرلەمانی ئورووپا لەبارەی ژینا ئەمینی و خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدا.

تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەو بارەوە ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکانی نێو پەرلەمانی ئورووپا، بەتایبەت ڕینیو ئورووپا و سۆسیال دیموکراتەکان، کار دەکەن بۆ ئەوەی پەرلەمانی ئورووپا هەڵوێستێکی ڕوونی لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی و سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پرسی ژنان لە کوردستان و ئێران هەبێت."

 هاوکات بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی ڕەزبەریش لە ژنێڤ و لە کاتی بەڕێوەچوونی ٥١ـەمین خولی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتی ئاڵمان پانێلێک لەبارەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و خۆپێشاندانەکان بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەڕێوە ببات.