کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی کوردستان سەنگەری خەباتی بە هاوسەنگەرانی سپارد

11:19 - 12 رەزبەر 2722

کاک "ئەحمەد بیلال"، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەر پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کاک ئەحمەد بیلال، خەڵکی شارەدێی پەسوێی سەر بە شاری پیرانشار لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەحمەد دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزب بوو، و لە ماوەی پێشمەرگایەتیی خۆیدا لە کۆمیتەکانی بانە، پیرانشار و مەڵبەندی سپی سەنگ ئەرکی حیزبی بەڕێوە برد. ئەو هەروەها لە تیمەکانی ماڵی و تەشکیلاتیی لاجان، بەربنەی پیرانشار، بەشەکانی ئەمنییەت، خەدەمات و ئامووزش کاری کردوە.

مخابن ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەر کاک ئەحمەد دوای تەمەنێک خزمەت بو گەل و نیشتمانەکەی درێژەدانی ڕێگاکەی بە هاوسەنگەرانی سپارد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و  کەسوکاری بەڕێزیان دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.