کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان و قوتابییان

11:13 - 12 رەزبەر 2722

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پشتیوانیی خۆی لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان و قوتابییان دەربڕیوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

قوتابییانی ئازیز!

مامۆستایانی هیژا!

یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران داوا لە مامۆستایانی شار و گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا کە لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان و قوتابییان لە ڕۆژی سێشەممە ڕیکەوتی ١٢ی رەزبەردا چالاکانە بەشدار بن و هەروەک جاران پێشەنگی خەبات و مانگرتن بن. 

بەو مانگرتنە لە قوتابخانەکاندا هێرش بۆ سەر زانکۆ و خوێندکاران ڕیسوا  و مەحکووم دەکەین و دەنگی ناڕەزایەتی مامۆستا و قوتابی تێکەڵ بە ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلانی ئێران دەکەن.

سەرکەوی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران!

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

١١ی ڕەزبەری ١٤٠١