دوانیوەڕۆی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "محەمەدنەزیف قادری" بەرپرسی ناوەندی پێوەندییە گشتییەكانی حیزب، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵڤەگەڕی كۆچی مام "جەلال تاڵەبانی"دا كرد.
شاندی حیزبی دێموكرات پەیامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بەم بۆنەیەوە ڕادەستی مەكتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.
ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەركۆماری عێراق و ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی كۆنسولخانەكانی بیانی و دامودەزگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا شاندی حیزب چاوی بە كۆمەڵێک لە كەسایەتییەكان و بەرپرسانی بەشداربووی ئەو كۆڕیادە كەوت و ئەوانیش پەرۆشی و هاوخەمیی خۆیان بۆ بارودۆخی مووشەكبارانی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە دەربڕی.