به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی، ته‌رمی شه‌هید "ئه‌حمه‌د بیلال"، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به خاكی پیرۆزی كوردستان ئه‌سپێردرا.
له گۆڕستانی شه‌هیدان له جێژنیكان، به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئەحمهد و ژماره‌یەك له ئه‌ندامانی ڕێبەریی حیزب، كادر و پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێی شه‌هید، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه، ته‌رمی شه‌هید ئه‌حمه‌د بیلال له ته‌نیشت هاوڕێیانی شه‌هیدی به خاكی پیرۆزی كوردستان ئه‌سپێردرا.
شەهید ئه‌حمه‌د بیلال پێشمه‌رگه‌ی دێرین وه‌فادار و دڵسۆزی حیزبی دێموكرات بوو كه ڕێکەوتی ١١ی ڕههزبهر دوای ماوەیەک دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ نه‌خۆشی، له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاری هه‌ولێر گیانی پێشكه‌شی باره‌گای ئازادیی كوردستان كرد و درێژه‌ی ڕێگای به هاوڕێیانی ئه‌سپارد.