کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی شەهیدانی ٦ی ڕەزبەر بەخاک سپێردرا

16:08 - 9 رەزبەر 2722

تەرمی شەهیدانی دەستی غەدر و تاوانی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە جووڵانەوەی کورد لە مەزاری شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەخاک سپێردرا.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٨ی ڕەزبەر تەرمی شەهیدان میلاد پیر ساحب، محەممەد خەلیلی، شێرکۆ بەرتەنی، هاجەر زەرگە، عوسمان فەیزە، ئەییوب هونەروەر، عومەر مەحموودزادە (چیچۆ)، ڕێحانە (شیما) کەنعانی و وانیار ڕەحمانیی  تەمەن دوو ڕۆژ کە بەهۆی پەلاماری مووشەکیی ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزب شەهید بوون، لە دراوسێیەتیی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان بە خاک سپێردران.

لە ڕێوڕەسمی ناشتنی شەهیدانی نوێی گەلەکەماندا کاک عومەر باڵەکی، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزب وتەیەکی کورتی پێشێکێش کرد و گوتی میللەتی کورد بە خەبات و تێکۆشانی بێ‌وچان و بە ڕاپەڕین دژی کۆماری ئیسلامی و ڕووخانی ئەو ڕێژیمە و بنیاتنانی دەسەڵاتێکی گەلی تۆڵەی ئەو شەهیدانە دەکاتەوە.